شارەزایەکی کەشناسی: ئەمشەو باران دەبارێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەمشەو لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت و تاوەکو سبەی چوارشەممە، بەردەوامدەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەکی لاواز لە دەریای ناوەڕاستەوە بەشێوەیەکی سنووردار کاریگەری بۆ سەر بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لە کاتەکانی ئەمشەو تاوەکو پێشنیوەيۆی سبەی چوارشەممە، ئەگەری نمەبارانی پچڕپچڕ و هەندێک کات بارانێکی مامناوەند دەبێت، بەتایبەت لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان کاریگەریی زیاتر دەبێت و بە کاریگەرییەکی لاوازتر لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاریگەریی ئەو ناجێگیرییە لاوازە لە بەرگەهەوای ناوچەکەدا، لە نیوەڕۆی سبەی چوارشەممە کۆتایی پێدێت و کەش جێگیر دەبێتەوە.

باس لەوەشدەکات، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (5-10کم/ک)، پلەی گەرمییش جێگیردەبێت؛ تەنیا لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان، کەمێک نزمتردەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باسم عەوادی: محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات و پشتیوانی لە…
زیاتر ببینە

ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو: كاتی موزایه‌دات و ته‌سفیه‌ی حساباتی حزبی نیه‌

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، پەیامێكی سەبارەت بە بارودۆخی كوردستان و خۆپیشاندانەكان بڵاوكردەوە. لە پەیامەكەیدا…
Total
0
Share