سودانی پێشوازی لە وەفدێکی یەکێتی کرد

ئەمڕۆ وەفدێکی یەکێتی لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوە و پرسی هەڵبژاردنەکان و پێکهێنانی حکومەت گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێشوازیمان لە وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عێراق کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانەوە پیرۆزباییمان لەیەکتر کرد، دواین گۆڕانکارییەکانی گۆڕەپانی سیاسییمان تاوتوێکرد، جەختمان لەسەر گرنگیی کاری هاوبەش بۆ پاراستنی سەقامگیری و پابەندبوون بە دەستوور وەک چوارچێوەی بنەڕەتی بۆ پاراستنی دامودەزگاکانی دەوڵەت و گرەنتیی مافی هاوڵاتییان کردەوە، “.

ئاشکراشیکرد، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا پێویستیی بەهێزکردنی هاوبەشی و هاوکاریی نێوان هێزە نیشتمانییەکان بەمەبەستی خێرا جێبەجێکردنی ئەرکە سیاسییەکان و پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای جێبەجێکردنی کارە لەپێشینەکانی ئەم قۆناغەی هەبێت گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەموو لایەنەکان پابەندبن بە وادەی دەستووریی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار تا وڵات نەکەوێتە بۆشایی یاساییەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە د. هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی…
Total
0
Share