دەزگای ئاسایش: دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین، بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە چالاکییەکدا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاریی پێشوەختە و چاودێریی ورد و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە رۆژی 19ـی 11ـی 2025، لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، توانییان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.

لەئێستادا، تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان، راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەڵێن دەدەین پارێزەر و بەردەوامیپێدەری ئەو سیاسەتە دەبین کە مام پەیڕەوی دەکرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵرۆژی کۆچیدوایی مام جەلال رایگەیاند، بەناوی هەڤاڵانی نوێی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی…
Total
0
Share