پۆلیسی گەرمیان بەدوای كەسوكاری خاوەنی ئەم ئۆتۆمبێلەدا دەگەڕێت

قوربانییەكە ناسنامەی پێنەبووە، پۆلیس ناچارە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلەكەوە كەسوكارەكەی بدۆزێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەك لە گوندێكی گەرمیان دەستكاریی مینی كردووە و پیایدا تەقیوەتەوە و گیانیلەدەستداوە، پۆلیس وێنەی ئۆتۆمبێلی قوربانییەكەی بڵاوكردووەتەوە بۆ ئەوەی كەسوكارەكەی بچن بە دەم تەرمەكەیەوە.

عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وێنەی ئۆتۆمبێلێكی بڵاوكردووەتەوە، دەڵێت، هی كەسێكە، كە بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی مەجید سالار لەکاتی کۆکردنەوەی ئاسندا دەستکاری مینێکی کۆنی پاشماوەی بەعسی کردووە، تەقیوەتەوە و كەسەكە گیانیلەدەستداوە.

بەهۆی نەبوونی ناسنامەوە تەرمەکە ناناسرێتەوە، بۆیە پۆلیس داوا دەكات، هەركەسێك ئۆتۆمبێلەكە دەناسێتەوە، كەسوكاری قوربانییەكە ئاگاداربكاتەوە سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بکەن لە کەلار.

 

وێنەی ئۆتۆمبێلی قوربانییەكە
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: وڵاتی ئێمە ماڵی گەورەترین رەوەندی ئێزیدییە لە جیهاندا

لەدوای بە جینۆسایدناساندنی تاوانی دژ بە ئێزدییەکان لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتی ئێمە ماڵی گەورەترین…
Total
0
Share