وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ژمارەی تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، بۆ 130 تانە بەرزبووەتەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ژمارەی تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بۆ 130 تانە بەرزبووەتەوە و ژمارەکە لە زیادبووندایە.
وتیشی، تانەدان لە ئەنجامەکان دوێنێ سێشەممە دەستیپێکردووە و تاوەکو سبەی پێنجشەممە، بەردەوامیی دەبێت.