بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی: ئێستا جوتیاران دەتوانن دەست بە کێڵانی زەوییەکانیان بکەن

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، رایگەیاند، ئێستا جوتیاران دەتوانن دەست بە کێڵانی زەوییەکانیان بکەن.
شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە پارێزگای سلێمانی لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم پێیدەوترێت حەقەپەڵە، واتە ئەگەر لەو ماوەیەدا پەڵەبدات باشترین کاتە بۆ داچاندنی گەنم و پەڵەش بەو واتایە دێت کە خاک تێر ئاو ببێت.

دەشڵێت، لەڕووی زانستییەوە دەبێت 80 بۆ 70 ملیم باران ببارێت، ئەوکاتە دەوترێت پەڵەی داوە، بەڵام لەسنووری سلێمانی تەنها لە چوار شوێن، پێنجوێن، بەرزنجە، چوارتا و سەروچاوە لە سەروو 80 ملیممەتر باران باریوە و دەتوانین بڵێین لەو شوێنانە پەڵەی داوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەندێک شوێن زەوییەکان وشکەکێڵن واتە پێش پەڵەش جوتیاران دەتوانن زەوییەکە بکێڵن و دەست بە چاندن بکەن، لەبەر ئەوە دەتوانین بڵێین ئێستا جوتیاران دەتوانن لە هەر شوێنێک خاک تەڕ بووبێت، زەوییەکانیان بکێڵن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: جوتیاران دەتوانن گەنمەكانیان بەو نرخە ساغبكەنەوە كە دەوڵەت دیارییكردووە

پارێزگاری كەركوک رایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵ، جوتیاران دەتوانن بەروبومی گەنمەكانیان بەو نرخە ساغبكەنەوە، كە دەوڵەت دیارییكردووە. رێبوار تەها، پارێزگاری…
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی رابردوو دابەشدەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، “هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی…
Total
0
Share