کەشناسیی هەرێم: کەشوهەوا جێگیر دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ کەشوهەوا جێگیردەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی جێگیردەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

ئاشکراشیکرد، بەرزترین پلەی گەرمی لە هەولێر:22 پلەی سیلیزی، سلێمانی:21 پلەی سیلیزی، دهۆک:21 پلەی سیلیزی، زاخۆ:22پلەی سیلیزی، کەرکوک:24 پلەی سیلیزی، هەڵەبجە:21 پلەی سیلیزی، حاجی ئۆمەران:12 پلەی سیلیزی و گەرمیان 24 پلەی سیلیزی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جومانە غەلای: بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن کۆمسیۆن پێویستی بە زیاتر لە 42 هەزار کارمەندە

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمسیۆن پێویستی بە زیاتر لە 42 هەزار کارمەندە.…
Total
0
Share