بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم تابلۆی تایبەت بە ئامێرەکانی بیناسازی، چاپکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە ئاشكرایکرد، ئەمڕۆ سێشەممە، پێدانی تابلۆی ئامێری بیناسازی لە هەڵەبجە دەستیپێکرد و بەشی تۆمار هەستان بە چاپکردنی یەکەم تابلۆی “ئامێری بیناسازی”.
ئەوەشی خستەڕوو، هەر شۆفێرێک خواستی وەرگرتنی تابلۆی ژمارە هەڵەبجەی هەیە، دەتوانێت سەردانی بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکات، هەروەها پێویستە ئامێرەکان مەرجی تۆمارکردنیان تێدابێت.