وەزیری دارایی هەرێم بودجەی واژووكرد و ناردیە ئەنجومەنی وەزیران

وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان بودجەی ئەمساڵی هەرێمی واژووكرد، نێردرا بۆ ئەنجومەنی وەزیران و بڕیارە بنێردرێت بۆ پەرلەمانی كوردستان.

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردەوە، “دوای هەشت ساڵ لە نەبوونی یاسای بودجە، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری، واژووی لەسەر بودجەی هەرێمی کوردستان کرد و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا”.

لە ساڵی 2013وە هەرێمی كوردستان بودجەی ساڵانەی نەبووە، بیانووی سەرەكیی نەبوونی یاسای بودجە بریتی بوون لە شەڕی داعش و بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغدادەوە.

بڕیاربوو ئەنجومەنی وەزیران لە مانگی ئازاری ڕابردوو پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان بكردایە، بەڵام تا ئێستا نەیناردووە، پێدەچێت دوای ئەوەی پرۆژەیاساكە نێردرایە ئەنجومەنی وەزیران، ئەوانیش بەمزووانە بینێرنە پەرلەمان بۆ پەسەندكردنی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە 130 کەس سەردانی فریاکەوتنیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 130 کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینەوە سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە.…
Total
0
Share