دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، بەهەوڵ و هەماهەنگی ورد لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆری سلێمانی، دوو تیرۆرستی داعـ.ـشمان دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆری عیراق ئاشکرایکرد، چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاوازمان بۆسەر مۆڵگەکانی داعـ.ـش لە پارێزگای کەرکوک لە (وادی خاسە و وادی زاغیتون)، لە چیای حەمرین و لە پارێزگای دیالە دەستپێکردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە هاوکاری دژەتیرۆری سلێمانی، ئۆپەراسیۆنەکانیان بووەتە هۆی لەناوبردنی حەشارگەکانی داعــ.ـش، تەقاندنەوەی مۆڵگەکانیان و لەناوبردنی چەکەکانیان.