بۆ یەکەمجار عێراق بە فیلمێک بەشداری لە فێستیڤاڵی کاندا دەکات

بڕیارە ئەمساڵ و بۆ یەکەمجار عێراق بەشداری لە فێستیڤاڵی فیلمی سینەمایی کاندا بکات و بۆ ئەو مەبەستەش فیلمی سەعید ئەفەندی دەستنیشانکراوە.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە لایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە بڕیاردراوە فیلمی سەعید ئەفەندی لە فێستیڤاڵی فیلمی کان نمایشبکرێت.

 

فیلمەکە لە ساڵی 1956 بەرهەمهێنراوە، لەناو 104 فیلمی کلاسیکی عێراقیدا هەڵبژێدراوە و کاری دووبارە نوێکردنەوەی لەلایەن پەیمانگەی نیشتمانیی بیستن و بینینی فەرەنسییەوە بۆ کراوە.

بڕیارە فێستیڤاڵەکە لە 13 ی ئەم مانگە لە شاری کان دەستپێبکات و تا 24 ی مانگ بەردەوام بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنج ئەندامی خێزانێک لە بەسرە بەهۆی سووتانی ماڵەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی بەسرە ئاشکرایکرد، تەرمی پێنج ئەندامی خێزانێکیان دەرهێناوە، کە بەهۆی سووتانی ماڵەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share