محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ساڵی داهاتوو هەرێم بەشە بودجەی خۆی لە چوارچێوەی بودجەی گشتيی فیدراڵ دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، مووچەی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ بەپێی رێککەوتنەکان دەدرێت و بۆ ساڵی داهاتووش بەشەبودجەی خۆی لە چوارچێوەی بودجەی گشتيی فیدراڵ دەبێت.
محەمەد شیاع سودانی بە سەردانێک لە شاری دهۆکە، چاوەڕێدەکرێت دوای گەڕانەوەی بۆ بەغداد بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی نۆی هەرێم بدات.