کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی، پلەی گەرمی لە ناوچەکانی هەرێم بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، به‌رزده‌بێته‌وه‌.

لەبارەی کەش و پلەی گەرمیی سبەی چوارشەممەوە، کەشناسی پێشبینیدەکات، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرمییش بە (1-3) پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 20 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی

دهۆک : 19 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 21 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی

سۆران : 17 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 10 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share