لوقمان وەردی: دامەزراوەکانی هەرێم موڵکی هیچ هێزێک نین تا بەدڵی خۆی یارییان پێوەبکات

لوقمان وەردی رایدەگەیەنێت، دامودەزگاکانی هەرێم بەرهەمی خوێنی هەزاران کەسن، نابێت لایەنێکی دیاریکراو یارییان پێوەبکات.

لوقمان وەردی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، یەکێتی هەرگیز لە هەڵبژاردن نەترساوە، ئەمە دووەم هەڵبژاردنە یەکێتی لە ماوەی ساڵێکدا تیایدا بەشداردەبێت، هەروەها دەنگەکانی یەکێتی زیادیانکردووە و دەنگی لایەنەکانی دیکەش کەمیانکردووە، بۆیە پارتی ئەم کارتە لە دژمان بەکارنەهێنێت باشترە.

وتیشی، پێویستە ئەو راستییەش بزانرێت کە دامودەزگا دەستووریەکانی هەرێم موڵكی هیچ هێزێکی دیاریکراو نین، تاوەکو بەدڵی خۆی یارییان پێوەبکات، چونکە ئەم دامەزراوانە نیشتیمانین و بەرهەمی خوێنی هەزاران کەسن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share