چوارچێوەی هەماهەنگی گەورەترین فراکسیۆنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهێنا

کەمتر لە یەک کاتژمێر پاش راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان، گەورەترین فراکسیۆنیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران پێکهێنا.

نووسینگەی راگەیاندنی چوارچێوەی هەمانگی بڵاویکردەوە، پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ژمارە 250 لە نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و بە ئامادەبوونی دەستەی سەرۆکایەتیی چوارچێوەی هەماهەنگی، بڕیاردرا بە پێکهێنانی دوو دەستە، دەستەی یەکەم، کار لەسەر گەشەدان بە چوارچێوە، دیدگایەکی گشتگیر و فراوان دەکات بۆ بەڕێوەبردنی عێراق لە چەند ساڵی داهاتوو، دەستەی دووەم، کار لەسەر ئەوە دەکات بەگوێرەی ستانداردەکان سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق دیاربکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە سەرۆکوەزیرانی داهاتوو، عێراق و گەلی عێراق بەرەو گەشە، ئارامی و چاکسازی ببات، هەروەها مامەڵەیەکی دروست لەگەڵ کۆی کێشە سیاسی و ئابورییەکان بکات.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share