ئەمڕۆ 16ی تشرینی دووەم، بە رۆژی جیهانیی لێبوردەیی لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەستنیشانکراوە.
مێژووی ئەمڕۆژە بۆ ساڵی 1995، دەگەڕێتەوە کاتێک نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵێک لێبوردەیی راگەیاند، ساڵانە بەو بۆنەیەوە چالاکیی جۆراوجۆر لە سەرانسەری جیهاندا ئەنجامدەدرێت.
ئامانجی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دیاریکردنی رۆژەکە بۆ ئەوەیە کە دامەزراوە پەروەردەییەکان و سەرجەم تاکەکانی کۆمەڵگەکان بە گشتی، لێبوردەیی وەک پرەنسیپی ئاشتی و خۆشگوزەرانی ببینن.