هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکرد

ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، لە هەفتەی رابردوو، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە.

ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا خشتەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا خراوەتەڕوو، هەفتەی رابردوو، هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا، کە لە حەوت دەوڵەتەوە بووە، بە تێکڕا چوار ملیۆن و 670 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا، بەراورد بە هەفتەی رابردوو 219 هەزار بەرمیل کەمیکردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 149 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا، بەراورد بە هەفتەی پێشوو، 46 هەزار بەرمیل رۆژانە کەمیکردووە.

باسی لەوەشکردووە، لە ماوەی هەفتەی رابردوو، کەنەدا گەورەترین هەناردەکاری نەوت بووە بۆ ئەمریکا، کە بە تێکڕا سێ ملیۆن و 557 هەزار بەرمیلی لە رۆژێکدا هەناردەی ئەمریکا کردووە، پاش ئەویش سعودیە دێت، بە تێکڕای 349 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە پلەی سێیەمیشدا، مەکسیک دێت، بە تێکڕای 321 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share