توێژینەوەیەک دەریخستووە خواردنەوەی حەوت بۆ هەشت پەرداخ ئاو، چا و قاوە لە رۆژێکدا، ناوەندی تەمەن درێژدەکەن.
توێژینەوەیەک کە لەلایەن گۆڤاری خۆراکناسیی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەدەکات کە خواردنەوەی قاوە و چا پێکەوە بە بڕی جیاواز و لەگەڵ ئاودا، سوودێکی زۆر زیاتری هەیە وەک لەوەی تەنیا یەکێکیان بخورێتەوە، هەروەها ناوەندی تەمەن درێژدەکەن.
توێژینەوەکە ئەوەی نیشانداوە، پەیوەندی نێوان خواردنەوەی ئاو، چا، قاوە بە تەمەن درێژییەوە گرنگ و کاریگەرە، چونکە جەستە بە شێداریی دەهێڵنەوە، هەروەها قاوە مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرەی جۆری دوو و هەندێک جۆری شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تێکەڵکردنی شیر لەگەڵ قاوە، سوودەکانی چەند هێندەیە، چونکە شیر و قاوە دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم، پۆتاسیۆم و ڤیتامین دی، بۆیە تێکڕا خواردنەوەی ئەو سێ خواردنەوەیە بە بڕی دروست، کاریگەرییان لەسەر زیادکردنی ناوەندی تەمەن هەیە.