بەرگریی شارستانیی سۆران: ئەگەر کاری پێویستتان نییە سەردانی ناوچە شاخاوییەکان مەکەن

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و داواکارین هاوڵاتییان سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، بەپێی زانیارییەکانی کەشناسیی هەرێم، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێشبینیی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، داواکارین لە هاوڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کە ئەگەر کاری پێویستیان نەبوو، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن و خۆیان بەدووربگرن لە لێواری رووبارەکان، هەروەها ئەو دۆڵ و نشێوانەی کە ساڵانە مەترسیی لافاو و کۆبونەوەی ئاویان لێدەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: ژنان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێژەی %43ی دەنگدەران پێکدەهێنن

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ژنان رێژەی %43ی دەنگدەران پێکدەهێنن. بەپێی راپۆرتێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رێژەی…
Total
0
Share