پەرلەمانتارێک: زیاتر لە جارێک هەوڵمانداوە بۆ تێپەڕاندنى پرۆژەیاساى بەپارێزگابوونى هەڵەبجە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە سەد واژوو کۆکراوەتەوە بۆئەوەی دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کارەوە.

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەکو نوێنەری هەڵەبجە، لە رێکەوتی 15/1/2025 کە ساڵی نوێ و دەستپێکی وەرزی نوێی یاسادانان بووە لە پەرلەمانی عێراق، بەندە لە یەکەم دانیشتندا واژووی 120 پەرلەمانتارم کۆکردەوە، پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقم کردووە، بۆئەوەی دەنگدان بە پرۆژەیاساکە بخرێتە بەرنامەی کارەوە.

وتیشی، رۆژی دواتر لەگەڵ مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و هەردوو جێگرەکەی کۆبوونەتەوە و لەسەر ئەم بابەتە دواون؛ مەشهەدانی دڵنیایی داوە لە ئاسان تێپەڕاندنی پرۆژەیاساکە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان وەک فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە جارێک زیاتر هەوڵیانداوە و هەروەها لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی هەرێم و پارێزگاکانی عێراق فشاریان کردووە بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاساکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی چارەسەرکردنی پاشماوەی کارگەکان تاوتوێدەکات

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، چارەسەرکردنی پاشماوەکانی کارگەکانە. لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

به‌هۆی سه‌رماوه‌ ڕه‌قبووه‌ته‌وه‌.. له‌ سلێمانى ته‌رمى پیاوێكى بەته‌مه‌ن دۆزرایه‌وه‌‏

ته‌رمى پیاوێكى 65 ساڵ له‌ شه‌قامى مه‌وله‌وى دۆزرایه‌وه‌، به‌وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ‏فریاكه‌وتنى خێرای سلێمانی، “به‌هۆی سه‌رماوه‌ ڕه‌قبووه‌ته‌وه”‌.‏ سامان…
Total
0
Share