شارەزایەکی کەشناسی: 17 ی مانگ لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە ئەمشەوەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و 17 ی مانگیش لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان بەفر دەبارێت.

سالار حاجی عەلی شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئەمشەوەوە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و لەگەڵ هاتنی شێیەکی زۆر لە زەریای ئەتڵەسی بەسەر کەمەرەی ئەفریقا و لەگەڵ لە دەریای سوور کاریگەریی دەکەنە سەر ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەو هۆیەوە لە سبەینێوە باران لە ناوچەکانی هەرێمی کورستان، بەشێوەی زستانە باران دەبارێت، لە هەندێک ناوچەش بەشێوی تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرمی دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و خێرایی با زیاددەکات.

 

ئاشکراشیکرد، لە رۆژی 17 ی مانگ لە هەندێک چیا کە بەرزییان 2500 مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە بەفر دەبارێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەرگای پێشكەشكردن بۆ كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان دەكاتەوە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەرگای خۆتۆماركردن بۆ كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان دەكاتەوە، بەرپرسێكی كۆمسیۆنیش دەڵێت، چەند مەرجێك دیاریكراون و هەڵبژاردنیشیان…
Total
0
Share