تێلەگرام لە یەک رۆژدا 500 هەزار کەناڵ و گروپ بلۆک دەکات

پێگەی رەسمی تێلەگرام بڵاویکردەوە، لە یەک رۆژدا 500 گروپ و کەناڵی لەناو تۆڕەکەیدا بلۆک کردووە.

بەپێی ئەو داتایانەی لە پێگەی رەسمی پلاتفۆڕمی تێلەگرام بڵاوکراونەتەوە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا دوو ملیۆن و 810 و 95 گروپ و کەناڵ بلۆککراون، تەنها دوێنێ پێنجشەممە 519 هەزار و 645 گروپ و کەناڵ بلۆک کراون.

ئاشکراشیکرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 34 ملیۆن و 913 کەناڵ و گروپ سڕاونەتەوە، کە پەیوەندییان بە تیرۆرەوە هەبووە.

لە ساڵی 2024 ەوە کۆمپانیاکە هەوڵەکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەکارهێنەرانی و چاودێریکردنی لە رێگای زیرەکی دەستکردەوە چڕتر کردووەتەوە، بەو هۆیەوە ئاسانتر دەتوانێت دەستی بەو کەناڵانە بگات کە مەرجەکانی بەکارهێنان پەیڕەناکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share