سودانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: پیرۆزبایی سەرکەوتنی لیستەکەت لێدەکەم

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە لە هەڵبژاردندا.

نووسینگەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندیی بە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کردووە و پیرۆزبایی سەرکەوتنی لیستەکەی لێکردووە.

نووسینگەکە ئاماژەی بەوەکردووە، سودانی دڵخۆشیی خۆی بە سەرکەوتنەکانی یەکێتی بە سەرکردایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەربڕیوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “لای خۆیەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی لە محەمەد شیاع سودانی کرد”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێوەی هەماهەنگی: دەستپێشخەرییەكەمان كۆتایی بەو دۆخە چەقبەستووە سیاسییەی ئێستا دەهێنێت

چێوەی ھەماھەنگیی شیعەکان ڕایدەگەیەنێت، دەستپێشخەرییەكەیان بە سەرجەم لایەنەکان گەیشتووە و سەرەتایەکیشە بۆ کۆتاییهاتنی ئەو چەقبەستووە سیاسییەی ئێستا هەیە.…
Total
0
Share