رێبوار تەها: لە کەرکوک دەمێنمەوە و ناچمە بەغداد

رێبوار تەها رایدەگەیەنێت، لە کەرکوک دەمێنمەوە و خزمەتکاری کەرکوکییەکان دەبم.

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سوپاسی سەرۆک بافڵ دەکەم کە پشتیوانی تەواوی ئێمە و کەرکوکییەکانی کرد، سوپاسی کۆمەڵانی خەڵکی کەرکوک دەکەم کە متمانەیان بە ئێمە بەخشی، یەکێتی لەهەر شوێنێک دەسەڵاتی لەلابێت سەقامگیری لەو ناوچەیە بەرجەستە دەبێت.

وتیشی، بەدەستهێنانی نازناوی یەکەمی عێراق ئەرکی من قورستردەکات و هەوڵدەدەم بەخزمەت پاداشتی هەمووان بدەمەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە هیچ شیوەیەک ناچمە بەغدا و بەردەوامدەبم لە خزمەتی خەڵکی کەرکوک و تەواوی پێکهاتەکانی ناوی، بۆیە لە کەرکوک دەمێنمەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەحسون قرمزگول بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ: ئەمە تەنیا بەدەستهێنانی خەڵاتێک نییە بەڵکو هاتنەدی خەونی کیژۆڵەیەکە

بەبۆنەی بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەرانی ساڵی 2025 لەلایەن فیفاوە، مەحسون قرمزگول، هونەرمەندی ناودار، پەیامێکی ستایشی ئاڕاستەی هاندەرانی یانەکە…
Total
0
Share