کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا 23 کاندید نەیانتوانیوە جگە لە یەک دەنگ زیاتر بەدەستبهێنن.
بەپێی ئەو لیستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ ژمارەی دەنگی بەدەستهاتووی کاندیدەکان بڵاویکردووەتەوە، 23 کاندید توانیویانە تەنیا یەک دەنگ بەدەستبهێنن، “کە پێدەچێت تەنها خۆیان دەنگیان بەخۆیان دابێت”.
ئاشکراشیکرد، کاندیدەکان لە پارێزگاکانی بەغداد، بەسرە و قادسیە، سەڵاحەدین و نەینەوا بوون.
