رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت، وێرای کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووان، ساڵی رابردوو
1.23 ملیۆن کەس بە نەخۆشی سیـ.ـل گیـ.ـانیان لەدەسـ.ـتداوە.
رێکخراوەکە لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردەوە، بەراورد بە ساڵی 2023 لە ساڵی 2024 دا ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی سیل بە رێژەی 3% و رێژەی مردن بەهۆی نەخۆشییەکەوە بە نزیکەیی 2% دابەزیوە.
ئاشکراشیکرد، لە ساڵی 2024، 10.7 ملیۆن کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون، کە 5.8 ملیۆن کەسیان پیاو، 3.7 ملیۆن کەسیان ژن و 1.2 ملیۆنیان منداڵ بوون.
نەخۆشی سیل یەکێکە لەو نەخۆشییە بەکترییەکان، بەهۆی هەواوە دەگوازرێتەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە، دەبێتە هۆی هەوکردنی توند لە سییەکان و هەندێک جاریش مەترسی لەسەر ژیانی کەسانی تووشبوو دروست دەکات.