ڤیدیۆ: ساتی رووخانی پردێک لە چین

دوای چەند مانگێک لە کردنەوەی پردی هۆنگقی لە باشووری رۆژئاوای چین داڕما.

میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە دوای چەند مانگێک لە کردنەوەی پردی هۆنگقی لە هەرێمی سیچوان لە باشووری رۆژئاوای وڵاتەکە داڕماوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، لە رۆژی دووشەممەوە رێگەی پردەکە داخراوە و بەهۆی داڕمانی زەوییەوە پێشبینی رووداوەکە کراوە.

پردەکە درێژییەکەی 758 مەتر بووە، کەوتبووە بناری چیایەکەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەڕووی شۆفێراندا کرابووەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی ئەوروپا و رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەڵوێستی خۆیان لەبارەی هەمواری یاسای باری کەسی راگەیاند

هەریەکە لە پەرلەمانی ئەوروپا و رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەڵوێستی خۆیان لەبارەی هەمواری یاسای باری کەسێتی راگەیاند و رەخنەی…
Total
0
Share