سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، لە کۆمسیۆنی عێراق، رایگەیاند، سبەینێ ئەنجامی بەرایی دەنگدان رادەگەیەنین.
نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات.
وتیشی، سبەینێ چوارشەممە، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین.