سبەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانە و چاوەڕوان دەکرێت بڕیار لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە بدرێت

سبەی چوارشەممە، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بە گوێرەی زانیارییەکان گفتوگۆ لەبارەی دابەشکردنی ئەو مووچەیەوە دەکرێت کە سێ هەفتەیە لە بەغدادەوە هاتووە و بە بڕیاری مەسرور بارزانی راگیراوە و دابەش نەکراوە.

رۆژی 23ی ئەم مانگە وەزیری دارایی هەرێم لە دیدارێکدا لەبارەی مووچەوە قسەی کرد، هیچ ئومێدێک بۆ دابەشکردنی مووچە لە قسەکانیدا بەدینەکرا و مووچەخۆران لە کاتێکدا لە ناوەڕاستی لە کۆتایی مانگی ئازاردان کە دوو هەفتەی ماوە بۆ جەژن، هێشتا مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە.

سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە 600 ملیار دینار لە بەغدادەوە بۆ مووچە رەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، حکومەتەکەی مەسرور بارزانی ئامادە نییە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار: کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە سلێمانی زیاددەکرێن

بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار رایدەگەیەنێت، کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی زیاتر لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود جێگیردەکرێت. عەقید بەهمەن ئەحمەد بەڕێوەبەری…
Total
0
Share