بافڵ جەلال تاڵەبانی، رایگەیاند، بڕۆن دەنگ بدەن بۆ چوار ساڵ خزمەت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و دەڵێت، خوشک و برایانی ئازیز دوو کاتژمێر ماوە بڕۆن دەنگ بدەن.
دەشڵێت، نیوکاتژمێر خۆتان ماندووبکەن دەنگ بدەن بۆ چوار ساڵ خزمەت.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، “بڕۆن خەڵکی هەولێر، سلێمانی، کەرکوک، هەڵەبجە، خانەقین و موسڵ، دهۆکی ئازیز دەنگ بدەن بۆ پێشەوە”.