کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، رێژەی بەشدارییکردن لە دەنگدان 23% ی تێپەڕاندووە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان راپۆرتی نیوەی دەنگدان واتە لە کاتژمێر 7:00- 12:00 ی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، تا ئەو کاتە رێژەی بەشداریکردن بە تێکڕا 23% ی تێپەڕاندووە.
ئاشکراشیکرد، 4.8 هاوڵاتیی روویان لە سندوقەکانی دەنگدان کردووە و دەنگی خۆیان داوە کە زۆرترینیان لە پارێزگای سەڵاحەدین بوون و کەمترینیان لە پارێزگای میسان بوون.
سەبارەت بە پارێزگاکانی هەرێم کۆمسیۆن باسیلەوەکردووە، لە پارێزگای سلێمانی رێژەی بەشداریکردن گەیشتووەتە 24.88%، لە هەولێر 28.93%، دهۆک 27.36% و پارێزگای کەرکوک 28.85% بووە.