خانمی یەکەمی عێراق دەنگی دا

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق لە سلێمانی دەنگی دا.

نووسینگەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بڵاویکردووەتەوە، خانمی یەکەمی عێراق لەگەڵ خانەوادەکەیدا، لە ناوەندی دەنگدانی ئامادەیی سەفینی کچان لە پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و دەنگی دا.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆسەی دەنگدان بەبێ کێشە و بێ ئاستەنگ بەڕێوەچووە.

سەبارەت بەو کەسانەی کە هێشتا بڕیاریان نەداوە بەشداریی پرۆسەکە بکەن، وتی، “ئەمە پرۆسەیەکی دیموکراسییە، ئەو ئازادی و دیموکراسییەیە کە هەزاران کەس گیانی لەپێناودا بەخشیوە، داوایان لێدەکەم، کە بە ویژدانەوە بێن و دەنگبدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگر لە گۆڕەپانی تانکەرەکانی دەروازەی پەروێزخان کەوتەوە و شۆفێرێک گیانیلەدەستدا

ئاگر لە گۆڕەپانی تانکەرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان کەوتەوە و شۆفێرێک گیانیلەدەستدا. ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بە…
Total
0
Share