بەپێی چەند گرتەڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەمڕۆش پارتی لە هەولێر، کەرکوک و ئامێدی دەستی بە پێشێلکارییەکانی کردووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، لەسەر رێگەی کەرکوک-هەولێر، نزیک گوندی ئۆمەراوە، پارتی قەرەباڵغییەکی زۆری دروستکردووە و بووەتە هۆی راگرتنی هاتوچۆی نێوان هەردوو شارەکە و هەرکەسێک تێپەڕێت، زیاتر لە کاتژمێرێک دەبێت بوەستێت تاوەکو دەردەچێت، گوایە بە بیانووی دابەشکردنی پارەی سووتەمەنیی دەنگدەرانی خۆیانە.
بەپێی دوو گرتەیەکی ڤیدیۆیی دیکە کە دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، لە پارێزگای هەولێر و قەزای ئامێدییش، جارێکی دیکە و بە هەمان شێوەی رۆژی دەنگدانی تایبەت، لەبەردەم بنکەکانی دەنگداندا، کارتی کاندیدانی پارتی بەسەر دەنگدەراندا دابەشدەکرێت.