لە دهۆك شۆفێرانی تاكسی دژی گرانبوونی نرخی بەنزین گردبوونەوە

جارێكی دیكە شۆفێرانی تاکسی لە شاری دهۆک بە هۆی گرانبوونی نرخی بەزین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگای سەرەکی هەولێر – دهۆکیان داخست.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بە هۆی خراپی کوالیتی و گرانبوونی نرخی بەنزینەوە شۆفێرانی تاکسی دهۆک ڕێگای سەرەکی دهۆک – هەولێریان داخست.

باسی لەوەشكرد، دوای داخستنی ڕێگاكە هێزە ئەمنیەکان ڕێگرییان لە خۆپیشاندانەكە كرد و چەند كەسێكیان دەستگیركرد.

هەر لە خۆپیشاندانەكەدا ڕێگری كرا لە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا كە ڕووماڵی خۆپیشاندانەكە بكات و كەرەستە ڕۆژنامەوانییەكانیشی بۆماوەیەك دەستیبەسەرداگیرا.

بابەتی پێشتر

تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە كە ویستی كەسێك لە ڕووباری خاپوور ڕزگاربكات و خۆی خنكا

بابەتی دواتر

تیڤێز وازهێنانی ڕاگەیاند: پاڵپشتی یەکەمم لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share