کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکەنەوە.
عەباس فەتلاوی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، کارەکانی هەڵبژاردن زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن، ئامێرەکانی دەنگدان زۆر بە باشی کاردەکەن، پێشبینی سەرکەوتنی پرۆسەکە دەکەین.
وتیشی، “دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان راستەوخۆ راپۆرتی ئەنجامەکان بە نوێنەری لایەنە سیاسییەکان دەدرێتەوە، دواتر بۆ سێرڤەرەکانی کۆمسیۆن دەنێردرێت و دواتر دوای 24 کاتژمێر ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین”.