بەیانی ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدان لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەستیپێکرد.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتژمێر 7:00 ی بەیانی لەسەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان دەرگای بنکەکانی دەنگدان کرانەوە و پرۆسەی دەنگدان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد.
بڕیارە کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان تا کاتژمێر 6:00 ی ئێوارە بەردەوام بێت و لە هەر کاتێکدا بێت دەنگدەران روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن.
بۆ هەڵبژاردنی ئەم جارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 20 ملیۆن و 63 هەزار و 733 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، کە سێ ملیۆن و 63 هەزار و 384 دەنگدەریان لە هەرێمی کوردستانن.
ئەم ژمارەیە لە دەنگدەران لە هەشت هەزار و 703 بنکە دەتوانن دەنگبدەن بۆ هەڵبژاردنی 329 نوێنەری خۆیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.