بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ژنان رێژەی %43ی دەنگدەران پێکدەهێنن.
بەپێی راپۆرتێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رێژەی ژنان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران 9 ملیۆن و 700 هەزارە، کە دەکاتە %43ی کۆی رێژەی دەنگدەران.
شایەنی ئاماژەیە، لە کۆی حەوت هەزار و 774 کاندید کە خۆیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران پاڵاوتووە، دوو هەزار و 247 کاندیدیان ژنن، پاش ساڵی 2003 بە یاسا جێگیرکرا کە رێژەی ژنان لە ئەنجومەنی نوێنەران %25 بێت.