قوباد تاڵەبانی: هیوادارین هاوڵاتییان بە رێژەیەکی بەرچاو بەشداریی دەنگدان بکەن

قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، هیوادارین هاوڵاتییان بە رێژەیەکی بەرچاو بەشداریی دەنگدان بکەن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم، رایگەیاند، لەگەڵ محەمەد حەسان، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان له‌ عێراق هیوامان خواست رۆژی سێشەمە پرۆسەی ‌هەڵبژاردن لە دۆخێکی ئارام و بێکێشەدا بەڕێوەبچێت و هاوڵاتییان بە رێژەیەکی بەرچاو بەشداری لە پرۆسەکەدا بکەن.

وتیشی، جەختیشم کردەوە هاوڵاتییانی کوردستان دەیانەوێت کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەپێی دەستور و بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێن، هەربۆیە پێویستە کاری لەپێشینەی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم چارەسەرکردنی خێرای کێشەکان و بە تایبەتیش کێشەی بودجە و مووچە بێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستی هەڵەبجە: بۆیەکەمجار حکومەتی عێراق وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ کردین

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، بۆیەکەمجار وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕاستەوخۆ لە بەغدادەوە بەشە ڤاکسینی پارێزگای ناردووە. بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە…
Total
0
Share