وەزارەتی گواستنەوە: سبەینێ هێڵەکانی گەیاندن و خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بەردەست دەبن

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، سبەینێ هێڵەکانی گەیاندن و خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بەردەست دەبن.

دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، رایگەیاند، لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان، هیچ کام لە هێڵەکانی گەیاندن ناوەستێت.
وتیشی، هەروەها خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت و پەیوەندی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەستە و کێشەی نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share