كاروان گەزنەیی: لەسەر نەگەڕاندنەوەی داھاتی حاجی ئۆمەران و ئیبراھیم خەلیل سکاڵای یاساییم تۆمارکردووە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، لەسەر نەگەڕاندنەوەی داھاتی دەروازەکانی حاجی ئۆمەران و ئیبراھیم خەلیل بۆ خەزێنەی گشتی سکاڵای یاسایی تۆمارکرد.

کاروان گەزنەیی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، “ئەگەر ئەو داھاتەی لە دەروازەکانی حاجی ئۆمەران و ئیبراھیم خەلیل بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی، ئەوا داھاتی حکومەت زۆر زیاتر دەبێت”.

گەزنەیی دەڵێت، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوت 110 دۆلار دەبێت، ئەگەر ھەرێم نەوتەكەی بە حەوت دۆلار کەمتریش لە نرخی بازاڕ بفرۆشێت، ھێشتا ڕۆژانە نزیکەی 48 ملیۆن دۆلاری بۆ دەمێنێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی جەختیشی كردەوە، “ئەمڕۆ بە ڕێکاری یاسایی پەرلەمانی، سکاڵای یاسایی تۆمارکردووە، تاوەکو ھیچ کەسێک، ھیچ گروپێک، ھیچ شەخسێک لەناو حیزبی سیاسی کوردستان نەبێتە مۆتەکە بەسەر سەری خەڵکی ھەرێمی کوردستان و داھاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەدزێت”.

ئاشكراشیكرد، جگە لە داھاتی خاڵە سنوورییەکان و ھاوکاری ھاوپەیمانان و پارەکەی بەغداد، ئەو بڕە پارەیەی کە مانگانە دەستی حکومەت دەکەوێت یەک ملیار و444 ملیۆن دۆلارە، “کەچی تائێستاش حکومەتی ھەرێمی کوردستان مووچە وەک مژدەیەک ڕادەگەیەنێت”.

بابەتی پێشتر

گەریلاکانی پەکەکە بە چەکی میلان هێرشیانکردەسەر سەربازگەی تورکیا لە شێلادزێ

بابەتی دواتر

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ هەڕەشەی خۆپیشاندان و بایكۆتكردنی پرۆسەی خوێندن دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: شەپۆلێکى لاوازى بەفر و بارانبارین ڕۆژئاوای هەرێم دەگرێتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شەپۆلێکى لاوازى بەفر و بارانبارین ڕۆژئاوای هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و…
Total
0
Share