بەهۆی گەشبینییەکان بەرامبەر بە ئەگەری کۆتاییهێنان بە لەکارخستنی حکومەتی ئەمریکی، نرخی نەوت بەرزبووەوە.
ئێستا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 64 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساس بە 60 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی، بەهۆی ئەگەری کۆتاییهاتنی لەکارخستنە مێژووییەکەی حکومەتی ئەمریکی، کە 40 رۆژی خایاند، هۆکاری سەرەکییە بۆ زیادبوونی خواست لەسەر نەوتی خاو.