وەزارەتی دارایی رێنمایی بۆ لێخۆشبوونى 15%ی قەرزی هاوڵاتییان دەرکرد

وەزارەتی دارایی هەرێم رێنماییەکی بۆ لێخۆشبوونی 15%ی چەند قەرز و پێشینەیەکی هاوڵاتییان دەرکرد.

لە رێنماییەکەدا کە واژووی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە، هاتووە، پاڵپشت به بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژماره (288) له (10/9/2025) به نووسراویان ژماره (11553) له (18/9/2025) و بەمەبەستی کارئاسانی بۆ هاوڵاتییانی سوودمەند له پێشنیە و قەرزی بانکەکانی سەر بە وەزارەتمان، بڕیاردرا بە:

1- لێخۆشبوونی به رێژەی %15 بۆ گشت قەرز و پێشینەکانی (خانووبەره، نیشتەجێبوون، کشتوکاڵیی، پیشەسازیی، گەشتوگوزاریی) له ئەسڵی پێشینه یاخود قەرزی ماوه لای سوودمەندان به رەچاوکردنی نووسراوی پێشووی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ژماره (15786) له (12/11/2024) تایبەت بە قەرز و پێشینەی کشتوکاڵی.

2- دوای جێبەجێکردنی خاڵی یەکەمی سەرەوە؛ لێخۆشبوون له سوودی دواكەوتن بۆ سوودمەندان له پێشینەکانی سەرەوە بکرێت.

3- ئەم رێنماییە له رێکەوتی دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، کاری پێدەکرێت تاوەکو رێکەوتی (31/12/2025) و له رۆژنامەی رەسمیی وەقائیعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخشەڕێگایەك دادەڕێژن
بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی لە كۆبوونەوەی لوتكەی چێوەی هەماهەنگیدا كرد

یەكێتی، چێوەی هەماهەنگی و ھاوپەیمانیی عەزم كۆبوونەەیەكی باڵایان ئەنجام دا، ڕێككەوتن لەسەر پەلەكردن لە ئامادەكردنی دەستپێشخەرییەك بەمەبەستی كرانەوەی…
Total
0
Share