کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رێژەی بەشداریی دەنگدەرانی تایبەت تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بڵاوکردەوە.
بەپێی رێژەکە بەرزترین رێژەی بەشداریی لە پارێزگای سلێمانییە کە %78ە و نزمترینیش لە رەسافە-بەغدادە کە %47ە، هەروەها لە هەموو عێراق بە گشتیی رێژەی بەشداریکردن تاوەکو کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ، %60ی تێپەڕاندووە.
رێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت بە پێی پارێزگاکان، لە بەرزترینەوە بۆ نزمترین:
سلێمانی: 78%
هەولێر: 77%
دهۆک: 76%
دیالە: 69%
کەرکوک: 68%
نەینەوا: 68%
ئەنبار: 61%
بابل: 60%
سەڵاحەدین: 59%
قادسییە: 57%
بەغداد-کەرخ: 57%
موسەننا: 57%
کەربەلا: 55%
واست: 55%
زیقار: 52%
بەسرە: 52%
میسان: 51%
نەجەف: 48%
بەغداد-رەسافە: 47%