بەهجەت ئەحمەد رایدەگەیەنێت، لە سلێمانی هیچ پێشێلکارییەک ئەنجام نەدراوە، بەڵام لە هەولێر کەسانێکیان دەسگیرکردووە رێگریان لە پێشێلکارییەکان کردووە.
بەهجەت ئەحمەد، شارەزای یاسایی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دەنگدانی تایبەت هەستیارترە بەراورد بە دەنگدانی گشتیی، چونکە ئەوانەی بەشدارن هێزە ئەمنییەکانن.
لەبارەی ئەگەری ئەنجامدانی پێشێلکارییەوە وتیشی، نەمبیستووە هیچ پێشێلکارییەک لە سلێمانی ئەنجامدرابێت بەڵام لە سنووری هەولێر پێشێلکاریی ئەنجامدراوە، سەیرتر لەوە، ئاسایشی پارتی رێگەیان بۆ پێشێلکارییەکان خۆشکردووە و ئەو کەسانەیان دەسگیرکردووە کە رێگریان لە پێشێلکارییەکان کردووە.