وتەبێژی نووسینگەی کۆمسیۆن لە کەرکوک: تاوەکو ئێستا هیچ گرفتێک دروستنەبووە

وتەبێژی نووسینگەی کەرکوکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، پڕۆسەکە زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت و هیچ گرفتێکی تەکنیکی دروستنەبووە.

عەلی عەباس، وتەبێژی نووسینگەی کەرکوکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پڕۆسەکە کاتژمێر حەوت دەستیپێکردووە و کاتژمێر شەشی ئێوارە کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستا زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت.

دەشڵێت، لە کەرکوک 29 بنکە و 191 وێستگەی دەنگدانمان هەیە بۆ دەنگدانی تایبەت، 56 هەزار و 937 کەس دەتوانن لە دەنگدانی تایبەت دەنگ بدەن، کە هەموو هێزە ئەمنییە جیاوازەکان دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share