بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: 12 ی مانگ دەوامی خوێندنگەکان دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، 12 ی مانگ و رۆژێک دوای هەڵبژاردنەکان دەوامی خوێندنگەکان دەستپێدەکاتەوە.

نەژاد عەبدوڵا بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، لە 6 ی مانگەوە پشووی خوێندنگەکان دەستیپێکردووە و 12 ی مانگ واتە رۆژی دوای دەنگدان دەست بە دەوام دەکرێتەوە.

وتیشی، ئەو خوێندنگانەی وەک بنکەی دەنگدان بەکاردێن، دەتوانن کاتژمێری یەکەمی دەوامیان تەرخانبکەن بە رێکخستنەوەی پۆلەکان ئەگەر تیمەکانی کۆمسیۆن نەیانتوانیبوو ئەنجامیبدەن یان تەواوی بکەن.

جەختیشیکردەوە، لەدوای پشووەکە تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی یەکەم لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکات و بۆ ئەو مەبەستەش خوێندنگەکان خشتەی تاقیکردنەوەکانیان ئامادەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عیماد ئەحمەد: یەكێتی لە بەرامبەر پێشهات و ئاڵنگارییەكانی ناوچەكە سیاسەت و ستراتیژی نیشتمانی و واقیعییانە پەیڕەودەكات”

عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری رایگەیاند، یەكێتی لە بەرامبەر پێشهات و…
Total
0
Share