پۆلیسی هەڵەبجە: سێ گەنج دەستگیرکران کە لە رۆژانی فێستیڤاڵی هەنار ماتۆڕسکیلیان دزیوە

پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، سێ تۆمەتبار دەستگیرکران کە لە رۆژانی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنار ماتۆڕسکیلیان دزیوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، لەلایەن دوو هاوڵاتییەوە سکاڵا تۆمارکرا سەبارەت بەوەی ماتۆڕسکیلەکانیان لە ناوشاری هەڵەبجە دزراوە، دەستبەجێ لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستکرا بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، توانرا سێ تۆمەتبار بەناوەکانی (م.د. ئ) تەمەن 16ساڵ، (ه.ه.ئ) تەمەن 16 ساڵ و (ی.س.خ) تەمەن 17 ساڵ، بە بڕیاری دادوەر دەستگیربکرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتباران دانیشتووی دەرەوەی سنووری پارێزگای هەڵەبجەن، هەروەها لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بەپێی ماددەی 446ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژەوە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت. کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی…
Total
0
Share