ئەفسەرێکی پۆلیس بە ملیارێک دیناری عێراقییەوە دیار نەماوە

ئەفسەرێکی بەڕێوبەرایەتیی فریاکەوتنی پۆلیسی پارێزگای بەسرە، بە ملیارێک دینارەوە دیار نەماوە کە موچەی دەیان پۆلیس بووە و پێی نەداون.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی دیجلە، ئەفسەرەکە سەرقاڵی پۆلیسەکانی قۆستووەتەوە کە موچەکانیان هەڵبگرێت و پێیان نەدات.

بەپێی هەواڵی سەرچاوەکە پۆلیسەکان سەرقاڵی پاراستنی ئەمنییەتی یاری نێوان عێراق و کوەیت بوون لە شاری بەسرە کە ڕۆژی 27ی کانوونی دووەم، بەڕێوەچوو.

دوای تەواوبوونی ئەرکەکەیان پۆلیسەکان گەڕاونەتەوە بنکەکەیان، بەڵام ئەفسەرەکە لەوێ نەبووە و بە موچەکانیانەوە دیار نەماوە.

پۆلیسی بەسرە دەڵێت، “ئەفسەرەکە بە پارەکانەوە لە عێراق چووەتە دەرەوە و نازانرێت بۆ چ وڵاتێک ڕۆشتووە، بەڵام ڕێکارە یاساییەکان دژی گیراوەتە بەر”.

ساڵانە ڕوداوی هاوشێوە لە عێراق ڕودەدات و ئەمساڵ عێراق لە پلەی شەشەمی گەندەڵترین وڵاتانی عەرەبیدایە، هەروەها لە پلەی 160ەمین وڵاتی شەفافدایە لە کۆی 180 وڵاتی جیهان کە ڕیزبەندییان بۆ کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ماوەی هەفتەیەکدا لە سلێمانی بە نزیکەی نیوەی هەموو پارێزگاکانی عێراق کارتی بایۆمەتری وەرگیراوەتەوە

نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانی لەلایەن هاوڵاتییانەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە…
Total
0
Share