ستران عەبدوڵا: هەڤاڵانی پارتی بۆ سەغڵەت بوون؟

ستران عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی رایگەیاند، هەڤاڵانی پارتی سەغڵەتن، گوایە زەمانی فیفتی فیفتی نەماوە و ئیستحقاق دەیخوات، ئەی کەوایە بۆ لەسەر یەکێتی وەستاوە؟

ستران عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان، نووسینێکی لە هەژماری خۆی بڵاوکردووەتەوە و ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

هەڤاڵانی پارتی بۆ سەغڵەت بوون؟

بە راست و چەپدا گلەیی پێکنەهێنانی حکومەت لە یەکێتی دەکەن. خۆیان شین و مۆر کردووەتەوە، گوایە یەکێتی دوای دەخا و نایەتە پای پێکهاتن.

لە کاتێکدا یەکێتی بە ئاشکرا وتی، ‘زابخودێ بێ یەکێتی پارتی حکومەتی پێناکرێت’.

هەڤاڵانی پارتی سەغڵەتن، گوایە زەمانی فیفتی فیفتی نەماوە و ئیستحقاق دەیخوات.

ئەی کەوایە پارتی کە پێی دەکرێت، بۆ لەسەر یەکێتی وەستاوە؟

ئەگەر پێویستیی سیاسیی قۆناغەکە نەبێت کە دەبێت واقیعی کوردستان رەچاوبکرێت، بۆچی پارتی دوای ساڵێک لە هەڵبژاردن، هێشتا دەستبەرداری ئەرکی پێکهێنانی حکومەت نابێت؟ کە وەک فراکسیۆنی یەکەم هیچی پێنەکرا، بۆ ئەرکەکە بە یەکێتی ناسپێرێت کە فراکسیۆنی دووەمە؟

پارتی لە جیاتیی دانپێدانان بە شکستی خۆی وەک یەکەم براوەی دۆڕاو، تاوانەکە دەخاتە ملی یەکێتی، کە دووەمی هەڵبژاردنە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەمال كۆچەر: لیژنەی دارایی ناتوانێت دەستكاری ئەو بڕگەیە بكات كە تایبەتە بە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا 682 هەزار فەرمانبەری هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجە جێگیركراوە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: کشانەوەی هاوپەیمانان لە کاتێکی هەستیاردایە و عێراق ناسەقامگیرە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، جێهێشتنی هەرێمی کوردستان لە لایەن ئەمریكاوە بەبێ دابینکردنی هیچ سیستمێکی بەرگری مایەی نیگەرانییە. وەزارەتی پێشمەرگە…
Total
0
Share