وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لەپێناو بەهێزکردنی ئاسایشی هەرێم و عێراق، لەگەڵ ئەمریکا و عێراق بەشداردەبن لە رێککەوتنێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی تـ.ـیرۆر و بەهێزکردنی توانا و ئامادەیی هێزەکانی پێشمەرگە.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، خولێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق دەستیپێکردووەتەوە، لەم چوارچێوەیەدا، بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و عێراق لە 6ی تشرینی دووەمی 2025، راوێژ و گفتوگۆیەکی تەکنیکیان سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندییەکانی هەردوولا ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەرپرسانی باڵای ئەمنی و سەربازی، لە چەند مانگی داهاتوودا بەردەوامدەبن لە بەهێزکردنی هاوکارییە ئەمنییە درێژخایەنەکان، لەناویشیاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تـ.ـیرۆر، بەرگریکردن و بەرزکردنەوەی توانا، هەروەها ئامادەیی هێزەکانی ئاسایش و ئەمنی عێراق، بە هێزی پێشمەرگەشەوە.
باسی لەوەشکردووە، ئەم هاوکاریانە بۆ بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و پاراستنی سەروەری عێراق و تێکشکاندنی تیـ.ـرۆرە